بەڵگەنامەیەکی مێژوویی
23 ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ کلنتۆن سەرۆکی ئەمریکا لە ئازاری 1994 داوا دەکەن گەمارۆی نێودەوڵەتی لەسەر هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێت و یارمەتیی حکوومەتی هەرێم بدرێت بە دانانی پاڵاوگەیەکی بچووکی نەوت بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ناوخۆ.
جگە لەو 23 سیناتۆرە، چەندین نامەی دیکە لە ئاست ئەندامانی کۆنگرێس و بەرپرسانی دیکە لە وڵاتانی وەک بەریتانیا هەمان داواکاری دووپات دەکەنەوە، بەڵام ئەمریکا و بەرپرسانی حکوومەتی بەریتانیا، دژی ئەوە بوون هەرێمی کوردستان تەنانەت ببێت بە خاوەنی پاڵاوگەیەکی بچووکی نەوت لە ئاستی ئەو پاڵاوگە ناستانداردانەی ئێستا لە کوردستاندا هەن! من لە توێژینەوەکەمدا، بەوردی هۆکارەکانی ئەوە ڕوون دەکەمەوە، حەتمەن بە پشت بەستن بە وەڵامی سەرۆک و کاربەدەستانی باڵای حکوومەتەکانی ئەمریکا و بەریتانیا. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 264