لێکۆڵینەوەیەکی نوێی چینی دەڵێت: زیادکردنی بەکاربردنی ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵە خۆراکییەکان، پەیوەندییان هەیە بەکەمکردنەوەی تووشبوون بە نیوە لا سەرئێشە و سەرئێشەی توند.
ئەنجامەکانی ئەو لێکۆڵینەوەیە کە لەلایەن بڵاوکراوەی (Fronters innters Patrol) بڵاوکراوەتەوە ڕایگەیاندووە، زیادکردنی بەکاربردنی هەر 10 گرام ڕیشاڵی خۆراکیی لە ڕۆژێکدا، پەیوەستە بەکەمبوونەوەی تووشبوون بە شەقیقە بەڕێژەی 11%.
توێژینەوەکە لە زانکۆی جینانی تایبەت بە توێژینەوەی زانستی ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدانیدا پشتی بە ڕووپێوی نیشتمانیی بۆ پشکنینی تەندرووستیی و خۆراکپێدانی چین لەنێوان ساڵانی 1999-2004 بەستووە، ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم پەیوەندییە پێچەوانەیە لەنێوان وەرگرتنی ڕیشاڵەکان و سەرئێشەدا، لەو کەسانەدا بەدینەکراوە کە کێشی جەستەیان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.
لێکۆڵینەوەکە داوایکردووە، بۆ دۆزینەوەی پەیوەندیی نێوان خواردنی خۆراکە دەوڵەمەند بە ڕیشاڵەکان و تووشبوون بە شەقیقە و سەرئێشەی توند، لێکۆڵینەوەی زانستیی زیاتر ئەنجامبدرێت، بەوپێیەی پێشتر گرنگیی بەو بابەتە نەدراوە.
ڕیشاڵە خۆراکییەکان لە زۆری لە سەوزە و میوە و دانەوێڵەی تەواو و چەرەساتەکاندا هەیە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 449
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!