بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری ماندوونەناس و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و هەڵگری مێدالیای بارزانی مامۆستا (شێخەڵلا ئیبراهیم)م بیست.
مامۆستا شێخەڵلا ئیبراهیم کەسایەتییەکی شۆڕشگێڕ و دڵسۆزی خاک و نیشتیمان بوو، ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کرد و نموونەی وەفاداری و کوردپەروەری و خۆشەویستی جەماوەر بوو و، لەدەست دانی خەسارەتێکی گەورەیە.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو شێخەڵلا ئیبراهیم و هەڤاڵ و هاوسەنگەرەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو شێخەڵلا ئیبراهیم بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
انا للە و انا الیه راجعون
#مەسعود بارزانی#
6ی نیسانی 2023
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 412
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!