جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لەبارەى هێرشى تورکیا بۆسەر فرۆکەخانەى #سلێمانى# بڵاوکردەوه و ڕایگەیاند، ئیدانەى ئەو هێرشانە دەکەن و ڕایدەگەیەنن #جوتیار عادل# وتەبێژى حکومەت نیه و دوابەیاننامەى شەرمەزار دەکەن.
#قوباد تاڵەبانى# لەپەیامێکدا ڕایگەیاند، بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکەین. بە ئامانج گرتنی فرۆکەخانەیەکی مەدەنی نەک تەنها بەزاندنی سیادەی عیراقە، بەڵکو تەسعیدێکی مەترسیدارە بۆ سەر گیانی هاوڵاتیانی کوردستان.
لە درێژەى پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانى دەڵێت، لەهەمان کاتدا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕوون دەکەینەوە کە؛ جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان نییە و تەنها نوێنەرایەتی حزبێک دەکات لە ناو حکومەتدا و بە هیچ شێوەیەک بۆی نیە بە ناوی هەموو حکومەتەوە قسە بکات و دوا بەیاننامەشی شەرمەزار دەکەین.
ماوەى دوو ڕۆژە تورکیا ئاسمانى خۆى بەڕوى فرۆکەخانەى سلێمانى داخستوه و ئەمرۆش #07-04-2023# هێرشێکى ئاسمانى بۆسەر فرۆکەخانەکە ئەنجامدا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 607
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!