زۆر بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #سلێمانی# دەکەین و بە پێشێلکارییەکی مەترسیداری سەروەریی ئێراق لە قەڵەمی دەدەین.
ئەو پەلامارە ھاوکاتە لەگەڵ داخستنی ئاسمانی تورکیا بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا، ئەم پێشھاتانە ئاماژەی دۆخێکی نەخوازراون کە لێکەوتە و کاریگەریی خراپیان دەبێت و ھیچ پاساوێک نابینین بۆ ئەم دۆخە، لایەنی تورکی ھێشتا ئێراقی ئاگادار نەکردۆەوە و ھیچ پاساوێکی بۆ ئەو ھەنگاوەی لە دژی فڕۆکەخانەی سلێمانی نەخستۆتەڕوو.
لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمان کردووە و بەردەوام لەسەر ھێڵین، ھەموو ڕێگەیەکی سیاسی و دیبلۆماسی دەگرینەبەر و ھەوڵی گفتوگۆ و ڕاستکردنەوەی ئەو دۆخە نەخوازراوە دەدەین لەگەڵ حکومەتی تورکیا و باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.[1]
دیلان غەفور
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەڕڵەمانی ئێراق
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 553
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!