بە ملیۆنان کەس لە جیهاندا تووشی خەمۆکی بوون و بڵاوترین نەخۆشی دەروونییە لە جیهاندا، بەشێک لەو کەسانەی تووشی ئەم نەخۆشییە بوون لەبری باسکردنی بێدەنگی هەڵدەبژێرن و شەرم دەکەن لای خەڵک باسیبکەن و هەستەکانیان دەربخەن، بەڵام چەند نیشانەیەک لە کەسەکەدا دەردەکەوێت.
1- هەست بە شەکەتی و هیلاکەتی بەردەوام دەکەیت و هیچ وزەیەکت نابێت بۆ ئەنجامدانی سادەترین کاری ڕۆژانە، هەروەها هەست بە بێ هیوایی دەکەیت.
2- دووردەکەویتەوە لە ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانە، یان وانە خوێندن، یاخود پەیوەندیکردن بە کەسە خۆشەویستەکانەوە، ئەو چالاکیانەی جاران چێژی پێدەبەخشیت ئێستا بۆت بێزارکەرن.
3- ئارەزوی خواردن زیاد دەکات، یاخود کەمدەکات و وەکوو پێشتر نییە، هیچ کامێکیان ئاسایی نین.
4- سیستمی خەوت دەگۆڕێت، هەندێک کەس حەز بە خەوتن دەکەن و زۆر دەخەون، هەندێکی دیکە بە پێچەوانەوە گرفتی خەویان بۆ درووستدەبێت، ئەمەش بە پێی دۆخی دەروونی کەسەکەیە.
5- هەست و سۆزت کەمدەبێتەوە، ناتەوێت هەستەکانت دەربخەیت، یاخود هەندێک کاتیش خۆت هەست بە دڵخۆشی یان خۆشەویستی ناکەیت. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 481
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!