#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بەنیاز بووە لە ڕێگەی ڕۆژاوای کوردستانەوە فشار لە #پارتی دیموکراتی کوردستان# بکات و داواکارییەکانی جێبەجێبکات، بەڵام هەوڵەکەی شکستیهێناوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی عەرەب چاپی لەندەن، هۆکاری نزیکبوونەوەی یەکێتی نیشتمانی لە کوردانی ڕۆژاوا پەیوەندی بە کێشەکانی لەگەڵ پارتی دیموکرات بووە.
هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، یەکێتی پێیوابووە بە نزیکبوونەوە لە کوردانی ڕۆژاوا دەتوانێت فشارەکان لەسەر پارتی زیاد بکات و بە مەرج و داواکارییەکانی ڕازی بێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە، ئەو هەنگاوە لە جیاتی ئەوەی بەسوودی یەکێتی بشکێتەوە، پارتی قازانجی لێکردووە و ئەنجامی ئەو هەوڵەش بووەتە هۆی تووڕەبوونی تورکیا و بەو هۆیەشەوە ئاسمانی وڵاتەکەی بەسەر #سلێمانی#دا داخستووە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 451
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!