=KTML_Bold=ئێران و ئێراق ناوبژیوانى لەنێوان تورکیا و یەکێتیى دەکەن=KTML_End=
کۆمارى ئیسلامى ئێران، ناوبژیوانى لەنێوان تورکیا و یەکێتیى دەکات و سەرجەم دیدارەکانى چەند ڕۆژى ڕابردووی #قوباد تاڵەبانى# لەگەڵ بەرپرسانى تورکیا لە ڕێگەى ئێراق و ئێرانەوە ڕێکخراوە.
لە دواى هێرشەکەى سەر فڕۆکەخانەى #سلێمانى# و داخستنى ئاسمانى تورکیا بەڕووى فڕۆکەخانەى سلێمانى، بەرپرسانى ئێران و ئێراق ناوبژیوانى لەنێوان تورکیا و #یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان# دەکەن.
سەرجەم کۆبوونەوەکانى ئەم هەفتەیەى قوباد تاڵەبانى لە #بەغدا# و ئەنقەرە، لە ڕێگەى بەرپرسانى ئێران و ئێراق بووە و کۆمارى ئیسلامى ئێرانیش دەیەوێ یەکێتیى لە یارمەتیدانى هێزەکانى سوپاى دیموکرات دووربکەوێتەوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 576
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!