ناونیشانی بابەت: کوڕ و کچی ئێزدی لە مانگی نیساندا هاوژینی پێک ناهێنن
ئامادەکردنی: #لەزگین#
بەرپرسی توێژینەوەی دەستەی باڵای بنکەی ڕۆشنبیری و جڤاکیی #لالش# لە دهۆک ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی جەژنی سەری ساڵ لەناو ئێزدییان ژنهێنان و گواستنەوەی ژن قەدەغە دەکرێت. ئێزدی بە گوناهی دەزانن لە مانگی نیساندا ژن بێنن، لەبەر ئەوەی مانگی نیسان خۆی بووکی ساڵە و هیچ بووکێکی دیکە قبووڵ ناکات.
داوود خەتاری، بەرپرسی توێژینەوەی دەستەی باڵای بنکەی ڕۆشنبیری و جڤاکیی لالش لە دهۆک، بە (باسنیوز) ی گوت: ''سبەی 19/4/2023 لەناو ئێزدییاندا جەژنی سەری ساڵە، لەو جەژنەدا چەندین ڕێوڕەسمیان هەیە و لەو مانگەدا بووک ناگوێزنەوە، لەبەر ئەوەی مانگی نیسان خۆی بووکی ساڵە و هیچ بووکێکی دیکە قبووڵ ناکات. ئەم جەژنە زۆر کەون و دێرینە و ئێزدییان لەو جەژنەدا هێلکە ڕەنگاورەنگ دەکەن.
ئاماژەی بەوەش دا: لە پەرستگەی لالش چرا هەڵدەکەن و قەول و بەیت دەگوترێن و بەیانیی جەژن کابانی ماڵ گوڵ و هێلکەی ڕەنگکراو بە قوڕ یان هەویر بە سەردەرانی ماڵەکانیانەوە دەکەن. لەو ڕۆژەدا ئیزدییەکان پەز نادۆشن و جووتیارەکان هێلکە دەبەنە ناو زەوییەکانی خۆیان و توێکڵی هێلکە بە ناو زەوییەکانیاندا بڵاو دەکەنەوە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 547
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!