ڕۆژنامەی عەرەب بڵاویکردەوە، کە ئەمریکا ترسی هەیە ململانێ و کێشەکانی نێوان پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی سەربکێشێت بۆ پێکدادانی سەربازی.
ڕۆژنامەکە لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە، کە کێشە و ململانێکانی نێوان پارتی و یەکێتی بەردەوامە و ئەو هەوڵانەشی دراون بۆ چارەسەری کێشەکان و گەڕانەوەی تیمی یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران بێ ئەنجامبوون.
ڕۆژنامەکە بڵاویشیکردەوە، ئەمە ترسی لای ئەمریکییەکان درووست کردووەو پێیانوایە، ئەگەر ئەو گرژی و ئاڵۆزییەی نێوان یەکێتی و پارتی بەردەوام بێت، ئەگەر هەیە سەر بکێشێت بۆ پێکدادانی سەربازی.
ئەو ڕۆژنامەیە باسی لەوەش کردووە، ئەمریکا چەند جارێک لە ڕابردوو هەوڵی نێوەنگیری لەنێوان پارتی و یەکێتی داوە و ئێستاش دەیەوێت لەو هەوڵانەی بەردەوام بێت، چونکە دڵنیایە لەوەی هەر پێکدادانێک لەنێوان ئەو دوو حیزبە مەترسی گەورە لە ناوچەکە درووست دەکات. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 434
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!