سەرنجڕاکێشیی مرۆڤ تەنیا پەیوەندی بە ڕووکاری دەرەوەی مرۆڤەوە نییە، بەڵکوو زۆر کات پەیوەندی بە ڕەفتار و هەڵسوکەوت و کەسایەتی مرۆڤەوە هەیە، کە وادەکات هەمووان سەرنجیان لەسەرت بێت و حەز بکەن لێت نزیک ببنەوە.
=KTML_Bold=بە چەند نیشانەیەک دەتوانیت دڵنیابیتەوە کە زیاتر لەوەی بیری لێدەکەیتەوە سەرنجڕاکێشیت.=KTML_End=
1. کەسانی چواردەورت کە دەتبینن زەردەخەنەت بۆ دەکەن، نەک تەنیا ئەو کەسانەی دەیانناسیت، بەڵکوو لەلایەن کەسانی نەناسراویش بە هەمان شێوەیە.
2. خەڵکی حەز دەکەن قسەت لەگەڵ بکەن و هەمیشە لە نزیکتەوە دەبن، بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێن کە بیکەنەوە لەگەڵت.
3. کاردانەوەی جیاوازیان بۆ تۆ هەیە، کاتێک لەناو کۆمەڵێک کەسدایت، بە هەمان شێوەی ئەوان مامەڵەت لەگەڵ ناکرێت و زیاتر لەگەڵت دەکرێنەوە.
4. خەڵکی هەمیشە حەز دەکەن یارمەتیت بدەن.
5. زوو هاوڕێ پەیدا دەکەیت و خەڵکی خۆیان زۆر کات ئەو هەنگاوە دەنێن کە داوای هاوڕێیەتیت لێدەکەن. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 541
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!