ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک کێشەی ئەوەیان هەیە کە خاڵی بێهێزییان شیرینیە و ناتوانن وازی لێبێنن و زۆربەشیان بەردەوام بڕێکی زۆر لە شیرینی دەخۆن، زیانەکانی شیرینی زانراوە بەڵام ئەم کەسانە بە کوردی بۆیان تەرک ناکرێت.
=KTML_Bold=دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک، گرنگترین هۆکارەکانی حەزی زۆر بۆ شیرینی خواردنی بڵاوکردووەتەوە.=KTML_End=
1. ڕاهاتن لەسەرخواردنی شیرینی زۆر لە منداڵییەوە، بۆ نموونە ئەگەر دایکەکە لە شیرینی و ئیشی هەویر دەست ڕەنگین بێت.
2. ئالودەبوون بە شیرینی خواردن، جۆرێکە لە جۆرەکانی ئالودە بوون بە خواردن، خواردنی شەکر دەبێتە هۆی ڕژاندنی ماددەی دۆپامیین کە یەکێکە لە هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی.
3. شەکر یارمەتیی چالاک کردنی مێشک دەدات، خانەکانی مێشک شەکر وەک سەرچاوەی وزە بەکاردەهێنن، بۆیە مێشک خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە شەکر وەک پاداشتێک دەخوێنێتەوە؛ ئەمەش وات لێدەکات کە زۆر حەز بکەیت بڕێکی زیاتر بخوێت.
4. شەکر هەست بە هیلاکی و بێ تاقەتی و ماندوبوون ناهێڵێت، چونکە دەبێتە هۆی ڕژاندنی ماددەی ئیندۆرفین.
5. شەکر وەک چارەسەرێک بۆ هەندێ کێشەی سۆزداری، زۆرجار لە کاتی بوونی کێشەی لەو جۆرە زۆر کەس پەنا بۆ خواردنی نەستەلە یا ئاسکرێم و ساردەمەنی دەبن تا کەمێک هێور ببنەوە.
6. ڕەنگە جەستە بە ڕاستی پێویستی بە شەکر بێت، دابەزینی ئاستی شەکرەی خوێن لە کاتی برسیەتی یان کاتێک ماوەی نێوان ژەمەکان زۆر دوور ودرێژ بێت.
7. قەلەقی و دڵەڕاوکێ و سترێسی دەروونی و جەستەیی بەردەوام، هەروەها کەمخەویی و شەونخوونی.
8. خواردنی ناتەندرووست و دەوڵەمەند بە کاربۆهێدراتیی ساددە و نیشاستە بە بڕێکی زۆر و بەخێرایی، هەر بۆیە دوای خواردن ئەو کەسە هەست بە خەواڵویی دەکات و پێویستی بەوەیە کە دەبێت شیرینی بەپەلە بخوات.
9. کەمی هەندێک کانزای وەک مەگنسیۆم و کرۆم.
10. نەخۆشی شەکرە کاتێ کۆنتڕۆڵ نەکرا بێت. [1]