=KTML_Bold=برسێتی نیشانەیەکی ڕوونە کە جەستەت پێویستی بە خواردنە، هەندێک کاتیش لەگەڵیدا تووشی سەرئێشە، توڕەیی و لەدەستدانی سەرنج دەبیت، لە هەندێک کەسیشدا تووشی دڵەکزێ دەبن.=KTML_End=
بە پێی هەواڵێکی we fast، ئەو کاتەی بەڕۆژوویت و گەدەت بەتاڵە، ئەو ترشەڵۆکەی لە گەدەدا هەیە و خواردن تێکدەشکێنێت، زیاد دەکات، چونکە هیچ خواردنێک لە گەدە نییە، ئەمەش زۆرکات نائاسوودەیی لە کەسەکەدا درووستدەکات و هەست بە سووتانەوە دەکات لە سنگ و گەرویدا.
توێژینەوەیەکیش ئەوەش نیشان دەدات کە بۆنکردنی خواردن، یان بیرکردنەوە لێی هۆکارە بۆ ئەوەی هانی گەدەت بدەیت ڕێژەیەکی زۆر لە ترشەڵۆک درووستبکات.
بۆ ئەوەی لە دڵەکزێ بەدووربیت لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزان، هەوڵبدە کۆنترۆڵی کێشی جەستەت بکە، هەروەها ڕێگە مەدە شەکری خوێنت بەرز بێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە کاتی ڕۆژوو شکاندن بە بڕێکی زۆر لە خواردن دەستپێمەکە، بایەخ بە خواردنەوەی چای گوڵەبەیبوون و زەنجەفیل بدە، کە نیشانەکانی کەمدەکاتەوە.
هەروەها باشترە لە خواردنەوەی قاوە و کحول خۆت بەدووربگریت، پاش خواردنی ژەمەکان بۆ ماوەیەکی زۆر پاڵمەکەوە و با جوڵەت هەبێت، ڕێژەیەکی کەم بخۆ لە خواردنی سوورەوەکراو، سۆسی تەماتە، شوکوڵاتە، سیر، پیاز و مزرەمەنی. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 484
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!