بەڵکوو دەشێت مرۆڤ تاهەتایە بەتەنیا بژیت یان درەنگ هاوسەرگیری بکات و سەرکەوتووش بێت.
پێوەرێکی هەڵە هەیە پێیوایە ئەگەر کچ زوو نەچێتە ناو هاوسەرگیرییەوە شکستی هێناوە، بەڵام هیچ بنەمایەکی لۆژیکی و زانستی پاڵپشتیی ئەوە ناکەن.
لەبیرمان نەچێت کچانێکی زۆر چوونەتە ناو هاوسەرگیری و سەرکەوتوو نەبوونە، یان لە ژیانێکدان کە پڕە لە گرفت و کێشە و لە بوارەکانی تریشدا شکستیان هێناوە. کەوایە کام لا سەرکەوتووترە؟
هاوسەرگیری بۆ کچ و کوڕیش دەبێت دوا پڕۆژەی ژیانیان بێت، بێ بڕینی قۆناغەکانی تر و بێ پێگەیشتن و تێگەیشتن هاوسەرگیری ناکرێت و سەرکەوتووش نابێت.
من چێژ لە قسەکانی #دەشنێ موراد#ی چالاک و هونەرمەند دەبینم کە گوزارشت لە خۆی دەکات، ڕاستگۆیانە باسی خۆی دەکات و ناڵێت: سەد ڕەفزم داوەتە پیاوان! [1]
#ھێما نیازی#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 563
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!