یەکێتی لە ڕێی بەرپرسێکی ئەمنی پەیامەکەی بۆ #عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک# ناردووە و داوایان لێکردووە، لەسەر کوژرانی کوڕەکەی کاردانەوەی نەبێت.
لە پەیامەکەدا، یەکێتی هۆشداری ئەوەیانداوە، کە بارودۆخەکە ناسکە و ئەگەر کاردانەوەی هەبێت ئەوە ڕەنگە لە کۆنتڕۆڵ دەرچێت و دواتر دەبێت خۆیان بەرپرسیارییەکەی هەڵگرن.
بۆ ڕێگری لە درووستبوونی هەر جۆرە ئاڵۆزییەک، ئێوارەی دوێنێ #25-04-2023# یەکێتی هێزی ڕەوانەی شاری #چەمچەماڵ# کردووە.
ئێوارەی دوێنێ 25-04-2023 لەناو شاری چەمچەماڵ، #سەرهەد عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک# لە ناو شاری چەمچەماڵ بە دەستڕێژی گوللە کوژراو لە کاردانەوەی کوژرانی ئەو کوڕە خانوی ئەو کەسە لە ناو شاری چەمچەماڵ سوتێنرا کە گومان دەکرێت بکوژی کوڕەکەی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک بێت.
لە ساتی ناشتنی کوڕەکەشیدا، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک ڕایگەیاند، کە ئەوان دۆخی ئەمنی چەمچەماڵیان لە هەموو شتێک بە لاوە گرنگترە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ڕێگە نادەن خوێنی کوڕەکەیان بە فیڕۆ بڕوات.
هەروەها وتیشی کە ئەوەی ئەو کارەی کردووە، کارێکی زۆر نامەردانەی کردووە، چونکە ئەو کوڕەی خاوەن پێداویستی تایبەتە و هیچ پەیوەندی بەدوژمندارییەوە نییە و تەنانەت ناتوانێت چەکیش هەڵبگرێت. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 818
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!