نینۆکەکان ڕەنگدانەوەی تەندرووستیی جەستە و شێوازی ژیانە، دەرکەوتنی بە شێوەیەکی جوان متمانەبەخۆبوونی زیاترت پێدەبەخشێت.
ڕەنگە لە ئەنجامی چەند هۆکارێک نینۆکەکان ڕەنگیان گۆڕابێت و زەرد بووبێتن، بە چەند ڕێگەیەک دەتوانیت چارەسەری بکەیت.
1. هەویری ددان و سۆدەی نان تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە نینۆکەکانت، هیچ کاریگەرییەکی لاوەکی جێناهێڵێت و نینۆک سپی دەکاتەوە.
2. بایەخ بە خواردنی زینک و بایۆتین بدە، بەتایبەتی لە ڕێگەی خۆراکەوە، چونکە نینۆکەکان ڕەونەقدار و بەهێزدەکەن، بە ئاسانی ناشکێت.
3. ئاو و لیمۆ تێکەڵ بکە، با ئاوەکە کەمێک سارد بێت، نینۆکەکانتی تێبکە بۆ 2 تا 3 خولەک، دوایی دەستت دەربکە و چاوەڕێ بکە وشک بێتەوە، پاشان بیشۆ، ڕۆڵی زۆر کاریگەریی هەیە لە سپیبوونەوەی نینۆک، بەڵام نابێت لیمۆ بۆ ماوەیەکی زۆر بە دەستتەوە بمێنێتەوە، ئەگەر نا زیانی دەبێت بۆ پێست.
4. ڤیتامین E بەکاربهێنە، چونکە دژە کەڕوە، لە ڕێگەی خۆراکەوە بەدەستی بهێنە، یان بە زەیتی بادەم مەساج بۆ نینۆکت بکە، یان حەب بەکاربهێنە، بەڵام لەژێر ڕێنمایی پزیشکدا. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 477
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!