#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە دیداری ئابووری دێڵفی لە یۆنان کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بەڕێوەچوو. بە پێچەوانەی ساڵی ڕابردوو هێرشی توندی کردە سەر کەرتی نەوت و غازی هەرێم و وتی نەتوانراوە پێداویستی ناوخۆ پڕبکرێتەوە. هەرکات کارەبای 24 کاتژمێری و پێداویستی کارگەکان دابینکرا ئەو کات دەتوانین بیر لە هەناردەی غاز بکەینەوە.
قوباد تاڵەبانی، وتی ”ناتوانین ببینە جێگرەوەی غازی ڕووسیا، دۆخی کەرتی غاز و نەوتی هەرێم بەو جۆرە نییە کە بەشێک لە قەیرانی وزە چارەسەر بکات”.
قوباد تاڵەبانی، سیاسەتی هەرێم لە کەرتی نەوت بە نەخۆشی هۆڵەندی ناوبرد بەوەی هەموو کەرتەکانی تر لەبەر کەرتی نەوت پەکخراون و بەوەش کاریگەریی ئابووری خراپی جێهێشتووە.
ساڵی ڕابردوو لە هەمان کۆنفرانس، قوباد تاڵەبانی پشتگیری سیاسەتی نەوتی هەرێمی کرد و وتی هەرێم لە بواری وزە بەتایبەت غازی سرووشتی دەتوانێت پێداویستی ئەوروپا پڕبکاتەوە و ئامادەین بۆ هەناردەی غازی سرووشتی.
جیاوازی وتەکانی قوباد تاڵەبانی لە ماوەی ساڵێکدا، لە هەمان کۆنفرانس بۆ دۆخی ئێستای کەرتی نەوتی هەرێم دەگەڕێتەوە بەتایبەت دوای بڕیارەکەی دادگای ژووری بازرگانی پاریس و کێشەکانی یەکێتی و پارتی لە حکومەت و بایکۆتی قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 531
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!