سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، #03-05-2023#، سوپای ئێراق و هێزی پێشمەرگە لە میحوەری ڕۆژاوای دیجلە لە باکووری ڕەبیعە و ڕۆژاوای زومار ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا.
ئۆپراسیۆنەکە لە کاتژمێر 6ی بەیانی تا 12 ی نیوەڕۆ بەردەوام بووە. سنووری بۆشایی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای ئێراق لە گوندەکانی عەین عەوێس و باشووری مەحموودیە و خان سەفات و خان تەحتک کێوماڵکران.
لە ئۆپراسیۆنەکەدا لیوای 8ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و فیرقەی 15ی سوپای ئێراق لە ڕۆژاوای #نەینەوا# بەشدار بوون.
دوای ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەری 2017 و شەڕەکانی سحێلا و مەحموودییە، لە کۆتای مانگی ئۆکتۆبەری 2017 لەنێوان سوپای ئێراق و پێشمەرگە بۆ یەکەمجارە پێکەوە ئۆپراسیۆن ئەنجام بدەن. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 489
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!