نیسک ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە لەگەڵ پرۆتین، کە جەستەی مرۆڤ پێویستی پێیەتی، یەکێکە لەو خۆراکانەی کە بەهۆی ئەوەی نرخەکەی لە گۆشت کەمترە، وەکوو جێگرەوەی گۆشت بەکاریدەهێنن، سوودێکی زۆری تەندرووستی هەیە.
1. یارمەتیی دابەزینی کێشی جەستە دەدات، چونکە وادەکات هەست بەتێری بکەیت و پێویستت بەوە نەبێت خواردنی دیکە بخۆیت تا ماوەیەکی زۆر.
2. یارمەتیی کرداری هەرس دەدات، چونکە ڕیشاڵی تێدایە، یارمەتیی جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات بە ئاسانی.
3. بۆ تەندرووستی دڵ گرنگە، دڵ و دەمارەکانی دڵ بەهێزدەکات، هەروەها پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە.
4. بەهۆی بەرزی ڕێژەی دژە ئۆکسانەوە، ڕێگری دەکات لە تووشبوون بە شێرپەنجە.
5. کۆنترۆڵی شەکری خوێن دەکات، بەهۆی ئەوەی ڕیشاڵێکی زۆری تێدایە.
6. ئێسک بەهێزدەکات، چونکە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و مەگنسیۆم، ماسوولکە بنیاد دەنێت و بەهێزی دەکات. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 677
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!