عارق کردنەوە زۆر سرووشتییە و ئاساییە لە وەرزی هاویندا، بەڵام کاتێک تا ڕادەیەکی زۆر عارەق دەکەیتەوە لە کاتێکدا کەشەکە زۆر گەرم نییە یان هیچ چالاکییەکی جەستەییت ئەنجامنەداوە، دەکرێت واتای ئەوە بێت گرفتێکی تەندرووستیت هەبێت و پێویستت بە چارەسەر بێت.
=KTML_Bold=هۆکارەکان:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. تەمەنی نائومێدی=KTML_End=
کاتێک خانمان دەچنە تەمەنی نائومێدییەوە، %85یان عارەقی زۆر دەکەنەوە و هەست بە گەرمایەکی زۆر دەکەن.
=KTML_Bold=2. شەکرە=KTML_End=
ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە، دەکرێت لە کاتی نزمبوونەوەی شەکری جەستەیان ئەم نیشانەیەیان تێدا دەربکەوێت، بە ڕێنمایی پزیشک شەکری خوێنیان هاوسەنگ دەکەنەوە.
=KTML_Bold=3. غوددەی چالاک=KTML_End=
ئەو کەسانەی غوددەیان چالاکە، بێتابۆلیزم لەگەڵیدا چالاک دەبێت و عارەق دەکاتەوە، لەگەڵیدا چەند نیشانەیەکی دیکە لە کەسەکەدا دەردەکەوێت، وەکوو خێرالێدانی دڵ، دڵەڕاوکێ، کەمخەوی و جەڵتەی دڵ.
=KTML_Bold=4. شێرپەنجە=KTML_End=
هەندێک جۆری شێرپەنجە هەن، کە یەکێک لە نیشانەکانیان عارەق کردنەوەی زۆرە، وەکوو شێرپەنجەی گرێی لیمفاوی، خوێن، ئێسک و جگەر، تەنانەت دەکرێت لە کاتی چارەسەریشدا ئەم نیشانەیان تێدا دەربکەوێت.
=KTML_Bold=5. هەستیاری=KTML_End=
کاتێک هەستیاریت بە خواردن یان دەرمانێک هەیە و بەکارتهێنا، دەشێت عارەقی زۆر بکەیتەوە. [1]