=KTML_Bold=بەهۆی زیادکردنی شلەی (میز) لەلایەنی گورچیلەکان واتە (مدرر) ئەم خۆراکانە دەبنە هۆی دەرکردنی بەردی ورد لە گورچیلە و میزەڵدان:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. مەعدەنووس=KTML_End=
کوڵاندنی دەسکێک مەعدەنووس لەناو شەش پەرداخ ئاودا، بۆ ماوەی بیست خولەک وە لەدوای ساردبوونەوە لەناو بەفرگر هەڵبگگیرێت و خواردنەوەی نیو تا یەک پیاڵە لەم ئاوە بۆ سێ ڕۆژ لەسەریەک هەر دوو هەفتە جارێک دووبارەی بکەرەوە.
=KTML_Bold=3. ڕیشاڵی گەنمەشامی=KTML_End=
کوڵاندنی دەسکێک لەم ڕیشاڵە لەناو شەش پەرداخ ئاودا بۆ ماوەی دە خولەک، وە خواردنەوەی نیو تا یەک پیاڵە ڕۆژانە دوو جار بۆ ماوەی یەک هەفتە.
=KTML_Bold=3. شمڵی=KTML_End=
خواردنی هاڕاوەی تۆوی شمڵی (نیو کەوچکی چا) لەگەڵ ماست یان خواردنی تر لە بەیانیان لەگەڵ نانی بەیانی.
=KTML_Bold=4. سرکەی سێوی سرووشتی=KTML_End=
کەوچکێکی چا لەم سرکەیە دەکرێتە ناو پەرداخێک ئاو لەدوای نان خواردن ڕۆژی یەک تا دوو جار.
=KTML_Bold=5. ئاوی لیمۆ=KTML_End=
قاشێک لە لیمۆ دەکرێتە ناو پەرداخێک ئاو ڕۆژانە چەند جار دووبارە بکرێتەوە.
=KTML_Bold=ئاگاداری:=KTML_End=
1. دەرکردنی ئاوی زیادە لە لەش بەکەڵکە بۆ:
- بەرزی پەستانی خوێن.
- نەخۆشی کەمکاری دڵ و جگەر و گورچیلە.
- لەکاتی سوڕی مانگانەی خانمان کاتێک بەهۆی هۆرمۆنەکان ئاوی لەش کۆدەبێتەوە.
2. لەکاتی خواردنەوەی ئەم خۆراکانە دەبێت ئاو زۆر بوخرێتەوە تاوەکوو تووشی وشکبوونەوەی لەش نەبین.
3. پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و دەبێت لەو کەسانەی نزمی پەستانی خوێنیان هەیە ئاگاداربن.
4. شمڵی و سرکە دەبنە هۆی دابەزینی شەکری خوێن وە دەبێت شەکر یا شیرینی بخورێت ئەگەر پێویستی کرد. [1]