گرنگ نییە چاوەکانت شێوە بادەمییە یان خڕ یان هەر شێوەیەکی دیکەیە، هەموو چاوەکان جوانن، بەڵام ئەگەر بتەوێت چاوەکانت گەورەتر لە خۆی دەربکەوێت، دەتوانیت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکەیت.
1. برۆکانت بە سرووشتی درێژ بکەرەوە، ئەگەر برۆت تەنکە، باشترە ماوەیەک نەڕۆیت بۆ ساڵۆن، تا موەکانی درێژ دەبنەوە و برۆت پڕ دەردەکەوێت.
2. بە ڕێگەی سرووشتی ئاوسانی چواردەوری چاوت مەهێڵە، چونکە چاوت بچوکتر دەردەخات، بە بڕی پێویست بخەوە، زۆرینەی کات بە ئاوی سارد ڕوخسارت بشۆ و بڕی خوێ کەمبکەرەوە.
3. بۆ پشتچاو ڕەنگی کاڵ هەڵبژێرە، بەتایبەتیی ناوەڕاستی پێڵوی چاوت، بەم شێوەیە چاوت گەورەتر دەردەکەوێت.
4. ڕومێل بۆ چاوەکانت بکە، بەڵام بە تەنکی و بەکاڵی، هەندێک کەس پێیان وایە ڕومێلی ڕەش بکەن چاویان گەورەتر دەردەکەوێت، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە و چاوت بچوکتر دەردەخات. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 340
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!