سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەونی دەکات
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 9ی ئایاری 2023 سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە بەڕێز عەلی عەونی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی تێکۆشەر و کەسایەتی ناسراو و باوکی بەڕێزیان خوالێخۆشبوو (عەونی نیعمەت).
لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی ،هاوخەمی خۆی گەیاندە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، و هیوای خواست یەزدانی دلۆڤان ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 595
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!