$پەیمانی سێ سنوور$
لە مانگی گەلاوێژی ساڵی 1944 کۆبوونەوەیەکیی نھێنی بە مەبەستی یەکگرتنی #کوردستان#ی گەورە لەسەر کێوی دالانپەڕ (کە سنوورەکانی ئێران و ئێراق و تورکیا لەوێدا یەک دەگرنەوە) بەسترا. نوێنەرانی سێ پارچەی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا پەیمانێکیان واژۆ کرد، بۆ ھاوکاری و پشتیووانی یەکتر کە بە پەیمانی سێ سنوور ناوبانگی دەرکرد، نوێنەران بریتییبوون له: قاسم قادری لەلایەن کۆمەڵەی ژێ کاف (لە کوردستانی ڕۆژھەڵاتەوە) ، شێخ عوبەیدوڵا (لە کوردستانی باکوورەوە) و قازی مەلا وەھاب (لە کوردستانی باشوور). لەو دانیشتنەدا ئەو نەخشەیەی کوردستانی گەورە پەسند کرا کە لەلایەن کۆمەڵەی کوردی بەیرووت بڵاوکرابوویەوە. [1]
=KTML_Bold=سەرچاوە: فەرهەنگی زانستی سیاسی (کوردی-کوردی) =KTML_End=
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 231
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!