=KTML_Bold=تاوەکوو ئێستا پەڕڵەمانتارانى نەوەى نوێ، لە خانووى پەڕڵەمان ماون=KTML_End=
=KTML_Bold=نەوەى نوێ و پەڕڵەمانتارە سەربەخۆکان دەست لەکارکێشانەوەیان پێشکەشى پەڕڵەمان نەکردووە=KTML_End=
دواى بایکۆتکردنى پەڕڵەمانى کوردستان بۆ ماوەى زیاتر لە شەش مانگ، بەڵام تاوەکوو ئێستا #24-05-2023#پەڕڵەمانتارانى #نەوەى نوێ# لە خانووەکانى پەڕڵەمانى کوردستان ژیان بەسەر دەبەن و نووسراوى دەستلەکارکێشانەوەشیان پێشکەش نەکردووە.
سەرەڕاى ئەوەى پەڕڵەمانتارانى نەوەى نوێ بەهۆى درێژکردنەوەى تەمەنى خولى پێنجەمى پەڕڵەمان، بڕیاریانداوە بایکۆتى دانیشتنى پەڕڵەمانى کوردستان بکەن و هیچ مووچەیەک وەرنەگرن، بەڵام ماوەى زیاتر لە شەش مانگە پەڕڵەمانتارانى ئەو حزبە خانووى پەڕڵەمانى کوردستانیان ڕادەستى سەرۆکایەتى پەڕڵەمان نەکردۆتەوە.
هەرچەندە ئەو پەڕڵەمانتارانە بڕیاریانداوە مووچەى پەڕڵەمانتارى وەرنەگرن، بەڵام بەهۆى ئەوەى تاوەکوو ئێستا پەڕڵەمان هیچ ڕێککارێکی یاساییان لە دژیان نەگردۆتە بەر هەر بۆیە مانگانە بڕى 8 ملیۆن دینار دەچێتە سەر هەژمارى بانکیان.
سەرەڕاى ئەوەى پەڕڵەمانتارانى #یەکگگرتووى ئیسلامیی کوردستان# و #کۆمەڵى دادگەریی کوردستان# دەستیان لەکار کێشاوەتەوە، بەڵام پەڕڵەمانتارانى نەوەى نوێ و سەربەخۆکان هیچ داوایەکیان لەو بارەیەوە پێشکەش نەکردووە. [1]