ئەو پیاوەی ساڵی ڕابردوو، ژنەکەی خۆی بە ناوی #شنیار هونەر# سووتاند و دواتر گیانی لەدەست دا، ئەمڕۆ #04-06-2023# سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ دەرچوو، بەڵام ئەو ژنەی لەگەڵ پیاوەکەدا بە هۆکاری هاندان بۆ کوشتنی شنیار دەستگیرکرا، ئازادکرا.
شنیار هونەر، ژنێکی تەمەن 21 ساڵ بوو، لە گەڕەکی کوردساتی شاری #سلێمانی# ساڵی ڕابردوو 2022 لەلایەن هاوسەرەکەیەوە لە درەنگانێکی شەودا بەهۆی دەمە قاڵێوە سوتێنرا، دواى پێنج ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە و سووتانى (85%)ى جەستەى لە نەخۆشخانەی سووتاوی سلێمانی بەیانی ڕۆژی #23-02-2022#، دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
شنیار لە شوێنى لەدایکبوونى و لە شارۆچکەی #سەیدسادق#، بەخاک سپێردرا.
دوای ڕووداوەکە هاوسەرەکەی شنیار لەگەڵ ژنێک بەتۆمەتی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ پیاوەکە و هاندانی بۆ کوشتنی شنیار، دەستگیرکران.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی 04-06-2023 دوای تێپەڕینی نزیکەی ساڵێک و چوار مانگ بەسەر ڕووداوەکەدا، ئاودێر عومەر، پارێزەری دۆسیەی شنیار هونەر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای تاوانەکانی سلێمانی سزای زیندانیکردنی تاهەتایی بەسەر هاوسەری شنیار هونەردا سەپاند، بەڵام ژنەکەی دیکە ئازاد کرا، چونکە هیچ تاوانێکی لە دژ نەسەلمێنراوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 537
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!