عودەی عەواد، ئەندامی لیژنەی دارای پەڕڵەمانی ئێراق لە بەرنامەی (نصف الساعة) ی کەناڵی عەهدی ئێراقی کەبە شێوەی ڕاستەوخۆ پێشکەش کرا ڕایگەیاند ”پارتی، پێدانی شوقە و ڤێلای بۆ حەوت پەڕڵەمانتاری لیژنەکەیان خستووەتە ڕوو تا پێشنیارەکانیان لە پڕۆژە یاسای بودجە لە لیژنەی دارایی بکشێننەوە”.
عودەی عەواد ئاشکرای کرد خۆی یەکێکە لەو حەوت پەڕڵەمانتارە و پەڕڵەمانتارەکان پێشنیارەکەی پارتیان ڕەت کردووەتەوە.
عەواد لە بەرنامەکەدا وتی ”ئەم قسەیە بە ڕاستەوخۆ دەکەم لەبەرانبەر ڕای گشتی و ڕاگەیاندن، دەمەوێت خەڵک لە باکوورە و بۆ باشووری ئێراق ئاگادار بن لەبەرانبەر گۆڕانکاری نەکردن لە پڕۆژە یاسای بودجە ئەو پێشنیارەمان بۆ کراوە”.
لیژنەی دارای لەپەڕڵەمانی ئێراق دەستکاری هەردوو مادەی 13 و 14ی لە پڕۆژە یاسای بودجە کرد و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بەهۆیەوە تا ئێستا پڕۆژە یاسای بودجە نەخراوەتە بەرنامەی کارەوە تا دەنگی لەسەر بدرێت. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 530
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!