بڕیارە سبەینێ سێشەممە ڕێکەوتی #06-06-2023# لە شاری #سلێمانی# خۆپیشاندانی بەرفراوان لەلایەن فەرمانبەر و مامۆستایانەوە بۆ داواکردنی پاشەکەوتی مووچە بەڕێوەبچێت.
لە بەیاننامەیەکی فەرمانبەران و مامۆستایاندا هاتووە، بۆ خستنە ژێر بەرپرسیارییەتی سەرجەم پەڕڵەمانتارانی ئێراق بۆ دەنگدان بە سەرجەم بڕگەکانی پەیوەست بە گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە و دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە و دوانەکەوتنی مووچە گردبوونەوە ساز دەکەین.
باس لە ئەوەش کراوە، گردبوونەوەکە لە بەردەم نووسینگەی پەڕڵەمانی ئێراق/سلێمانی کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت، کە هاوکاتە لەگەڵ دەنگدان لەسەر بودجەی (سێ ساڵ) ی داهاتووی ئێراق، کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ژیان و گوزەرانی فەرمانبەران.
ئەوە لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ژمارەیەک مامۆستا و فەرمانبەر لە شاری سلێمانی ڕایانگەیاند، حکومەتی هەرێم ستەمی لە فەرمانبەر و مووچەخۆران کردووە و باسیان لە ئەوە کرد کە فۆرمێکی ئۆنڵاین بۆ کۆکردنەوەی ڕاپرسی سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەکانیان لەلایەن بەغداوە درووستدەکات. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 423
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!