=KTML_Bold=قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت:=KTML_End=
خۆشحاڵم، کە چاکسازیمان لە پڕۆسەی تۆماری کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان بەسەرکەوتوویی تەواوکرد.
سیستەمی نوێی ئۆنڵاین و گۆڕانکاری لە یاسا و ڕێنمایی و پڕۆسەکان؛ هەلێک بۆ بازرگانان و خاون کار دەڕەخسێنن کە لە ماوەی تەنیا یەک ڕۆژدا کۆمپانیای خۆیان تۆمار بکەن، بە تێچوویەکی کەم و یەک سەردان.
ئەم پڕۆسەیەش بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێزان لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان جێبەجێ کرد و هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەتە کە یەکێکە لە ئەولەویاتی کارەکانمان لە حکومەت و یارمەتیدەریش دەبێت بۆ ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر.
بەڵێنمان دا کە کارئاسانی لە دامەزراندنی کۆمپانیاکان بکەین و ئەمڕۆ ڕێکەوتی #04-06-2023# جێبەجێمان کرد. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 466
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!