#ڕێزان شێخ دلێر#، پەڕڵەمانتاری پێشووی یەکێتی نیشتمانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕەخنە لە سیاسیەتەکانی پارتی و یەکێتی دەگرێت و دەڵێت ”بەداخەوە بۆ پارتی و یەکێتی”.
ڕێزان شێخ دلێر لەژێر ناوونیشانی ”بەداخەوە بۆ پارتی و یەکێتی”، نووسیویەتی ”چی بەم هەرێمە ئەکەن تا ئێستا یەکتر تۆمەتبار ئەکەن بە خیانەتکار. ئەبێت ئەم هەرێمی کوردستانە کەی ڕزگاری ببێت لەم سیاسەتە خراپانەیان ڕەنگە وابزانن خەڵک بڕوایان پێدەکات شەڕی قوتی خەڵک ئەکەن لە پەڕڵەمانی ئێراق؟”.
=KTML_Bold=ڕێزان شێخ دلێر، بە پارتی و یەکێتی دەڵێت ”زۆر هەڵەن!”.=KTML_End=
ئەو پەڕڵەمانتارەی پێشووی یەکێتی، دەشڵێت ”هەموو دەزانین ماف و دەسکەوتی هەرێمی کوردستانتان کرد بەقوربانی بەرژەوەندی خۆتان. خستانە دەستی ئەوانەی دەمێکە بە پارە ئەم ڕۆژەیان ئەکڕی پیرۆزتان بێت شەڕی دووبەرەکی و یەک تێکشکاندن کورد. هەر مێژوو دووبارە ئەکاتەوە بە خراپی”. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 498
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!