لە 10 ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ڕێژەی جیابوونەوەی نێوان هاوسەران 135% زیادیکردووە و ڕێژەی %25 ی ئەوانەی هاوسەرگیری دەکەن جیادەبنەوە.
لە سنووری پارێزگای #سلێمانی#، لە ساڵی 2022 دا پێنج هەزار و 533 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە.
شۆخان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی هاریکاریی یاسایی ژنان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2021 دا چوار هەزار و 108 حاڵەتمان هەبووە کە کێشەکان گەیشتوون بە دادگاکان لە سنووری سلێمانی، لە ساڵی 2022 دا ژمارەکە بۆ حەوت هەزار و 378 بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،” لە ساڵی 2021 چوار هەزار و 727 حاڵەتی جیابوونەوەمان هەبووە، لە ساڵی 2022 ژمارەکە بۆ پێنج هەزار و 533 حاڵەت بەرزبووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕێکخراوە، لە 10 ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی جیابوونەوە 135% زیادیانکردووە، ڕێژەی %25 ی ئەوانەی هاوسەرگیری دەکەن جیادەبنەوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 395
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!