ناونیشانی بابەت: دهۆک.. بە گوژمەی 731 هەزار دۆلار شوێنەواری چارستێن نۆژەن دەکرێتەوە
$هەلی 10 هەزار ڕۆژی کاری بۆ کرێکاران دەڕەخسێنێت$
بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند، دەست کراوە بە نۆژەنکردنەوەی شوێنی شوێنەواریی چارستێن لە پارێزگای دهۆک کە هەلی 10 هەزار ڕۆژی کاری بۆ کرێکاران دەڕەخسێنێت.
د. بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری پارێزگای #دهۆک#، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: ''لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە گوژمەی 731 هەزار دۆلار تەرخان کراوە و بودجەی 20٪ی کەرەستەی کار لەلایەن پارێزگای دهۆکەوە تەرخان کراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی شوێنی شوێنەواریی چارستێن و پڕۆژەکە بە پشتیووانیی ڕێکخراوی یۆنسکۆ و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و یەکێتیی ئەورووپا جێبەجێ دەکرێت و هەلی 10 هەزار ڕۆژی کاری بۆ کرێکارانی دهۆک دەڕەخسێنێت.
وتیشی: مێژووی ئەو شوێنە شوێنەوارییە بۆ هەزارەی یەکەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە و شوێنێکی ئایینی #زەردەشتی#یە کە پێک دێت لە چەند پێگەیەکی شوێنەواریی گرنگ، وەکوو #ئەشکەوتی چارستێن# و ئاتەشگەی کراوە و گۆلاوی گرێدراو بە ئایینەوە و شوێنی درووستکردنی شەرابی پیرۆز و کێل و گۆڕی کراوە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 334
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!