=KTML_Bold=لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە 100 ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەڵەبجەیان کردووە.=KTML_End=
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایدەگەیەنێت بۆ ئەمساڵ 2023 ژمارەی گەشتیاران بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای #ھەڵەبجە# زیادی کردووە و تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا، زیاتر لە 100 ھەزار گەشتیاری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی ئێراق سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگەی ھەڵەبجەیان کردووە.
پەیوەست بەو بابەتە چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە ڕایگەیاندووە، تەنیا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 100 ھەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگەی ھەڵەبجەیان کردووە، لەو ژمارەیە 25 ھەزار گەشتیاریان ھی ناوخۆی ھەرێمی کوردستانن.
ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت: ھەروەھا 75 ھەزار گەشتیارەکەی دیکەش لە پارێزگەکانی تری ئێراقەوە ھاتوونەتە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەڵەبجە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 335
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!