ئەو خانمانەی لە تەمەنی لە زگ وەستانن و بە شێوەیەکی سرووشتی هۆرمۆنەکانیان ئاڵوگۆڕی بەسەرا دێت، جەستەیان تووشی هەندێک حاڵەتی سرووشتی دەبێت و لە ئەنجامی ئەم گۆڕانکارییەدا، زۆر جار پلەی گەرمیی لەشیان بەرز دەبێتەوە و گەرمایان دەبێت، بەتایبەت شەوانە تووشی ئارەقکردنی زۆر دەبن، هەرچەند ئەم حاڵەتانە ئاسایین و هەموو خانمێک لە قۆناغی لە زگ وەستاندا تووشی دەبێت، بەڵام پێویستە ڕێگر بن لە تەشەنەسەندنی حاڵەتەکە.
پزیشکان ئاشکرای دەکەن، زیادەڕۆییکردن لە خواردنەوەی گەرمی وەکوو قاوە و چا بۆ ئەو خانمانە گونجاو نییە و پێویستە پارێزی لێ بکەن. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 251