ناو: سامان
ناوی باوک: ساڵح فەرەج
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #09-05-1982#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#-شارۆچکەی #عەربەت#
$ژیاننامە$
سامان ساڵح فەرەج لە ڕێکەوتی 09-05-1982 لە شارۆچکەی عەربەتی سەربە شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندی سەرەتایی لە قوتابخانەی شێخ مارفی نودێ لە عەربەت تەواوکردووە، خوێندنی ناوەندیشی لە خوێندنگەی شەرەفخان و ئامادەییشی لە ئامادەیی عەربەتی کوڕان تەواوکردووە.
لە ئێستادا (2024) مامۆستای زانکۆیە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و خوێندکاری دکتۆرایە لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی سلێمانی. تایبەتمەندە لە سیستەمە سیاسییەکان و سیاسەتی گشتیی. ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و کۆمەڵەی زانستە سیاسییەکانی کوردستانە. ڕاهێنەری پێشکەوتووە لە ئەنجوومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی لە پڕۆگرامی چاکسازیی لە خوێندنی تەکنیکی و ڕاهێنانی پیشەیی، هەروەها ڕاهێنەری نیشتمانیی ڕێگەپێدراوی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتیی (ILO) یە. نووسەری پەرتووکیی (نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ناساندن و شیکردنەوە)یە. لە ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردییەکان وتارە ڕۆژنامەوانییەکانی بڵاودەکاتەوە. سەرنووسەری ڕۆژنامەی (گەشەپێدان) بووە. بەڕێوەبەری ڕێکخراوی (کورد-ماد) بۆ گەشەپێدانی کولتووری و دیموکراسییە. [1] [2]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 409
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!