بابەت: وەرزشی
یەکێتی ناوەندی بۆکسێنی کوردستان لە شاری #هەولێر# پاڵەوانێتی بۆکسێنی یانەکانی کوردستانی بەڕێوە بردوو لەسەر ئاستی تاک تیمی یانەی پێشمەرگە توانیان لە کێشەکانی 57 کغم و 54 کغم پلەکانی یەکەم و دووەم بەدەست بهێنن.
لە یاری کۆتایی #بەهرۆز ئیدریس عەبدوڵڵا# توانی دوایی یارییەکی بەهێز سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و نازناوی پاڵەوانێتییەکەی لەسەر ئاستی تاک بردەوە و هەروەک #باوان ساڵح عوسمان# پلەی دووەمی بەدەست هێنا.
#بڵند محەمەد# ڕاهێنەری تیمی بۆکسێنی یانەی پێشمەرگە تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، ئامانجمانە پێکهاتەیەکی بەهێز درووست بکەین و لە ئێستاشدا 2023 بناغەیەکی باشمان بۆ ئەو یارییە جەنگییە درووست کردووە، هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە لەم پاڵەوانێتییەدا دوو ئەنجامی کاریگەریان هەبووە و بۆ پاڵەوانێتییەکانی داهاتووش ئامادەکاری زیاتر دەکەن.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 500
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!