ئەوەی عاردی ئەفرۆشی هەر سارەکێ دەورەمەندە، ئەوەی عاردی ئەکڕی هەر سارەکێ فەقیره
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەوەی عاردی ئەفرۆشی هەر سارەکێ دەورەمەندە، ئەوەی عاردی ئەکڕی هەر سارەکێ فەقیره) ، ئەو ئیدیۆمە پشتی بەستووە بە ئەزموون و شارەزایی لە ئەنجامی کاروباری ڕۆژگاردا، لە گوندە کوردەوارییەکاندا زەوی و زار زۆر بەنرخ و بەهابووە، کەس حەزی نەکردووە میرات و زەوی و زارەکەی بفرۆشێت، ئەوانەی زەوییان فرۆشتووە تەنیا ماوەیەک پارەی ئەو زەوییەیان لابووە و هەبوو هاتونەتە بەرچاو، بەڵام پاشماوەیەک بووە بە خەرجی ڕۆژانەیان و هیچیش لەشوێنی نەهاتۆتەوە گیرفانیان و ئیتر هێدی هێدی ئەو پارە خەرج دەکرێت نامێنێت و هەژار دەبن و زەوییەکانیشان لەدەستداوە، ئەوەی زەویشی کڕیووە هەر بۆماوەیەک خۆی گوشیووە و ئابوورییانە مامەڵەی کردووە و پاش ماوەیەک ئەو دەست کوورتییەی تێ دەپەڕێنێت و قەرز یان شتێکی بۆ کڕینی زەوییەکە وەرگرتبێت دەیداتەوە بۆ هەردوو حاڵەت بۆ هاندانی خەڵک بۆ کڕینی زەویی و نەفرۆشتنی کورد وتویەتی: ئەوەی عاردی ئەفرۆشی هەر سارەکێ دەورەمەندە، ئەوەی عاردی ئەکڕی هەر سارەکێ فەقیره.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 237
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!