هاوینان بکورێ مێشکۆکە، جستان دەکورێ مەنجەرۆکه
لە ناوچەی #خۆشناوەتی#دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (هاوینان بکورێ مێشکۆکە، جستان دەکورێ مەنجەرۆکه)، خاڵم (مستەفای حاجی ساڵح)ی #ئیلنجاغی گەورە# ، زۆر قسەی لە کوورتی و پووختی دەبڕێتەوە، جارێکیان کەسێکی خەڵکی ئاواییەکە لە چلەی زستانێ داوای لێ دەکات کە چەند فەردە کایەکی بداتێ بۆ ئاژەڵەکانی، ئەویش دەڵێت: ئا دەزانم موبەڕیدەیە (فێنکەرەوەیە)، مەبەستی ئەوە بوو کە کابرا داواکار (گەلۆرە)، چونکە هاوینێ لەبەر موبەڕیدەی-فێنککەرەوەیدا بووە، بۆیە (قەسەر-قەسەڵی) کۆنەکردۆتەوە تا بیکوتێت و بیکاتە کا و دایبکات لە کادینێ، ئەو چیڕۆکەی مستەفای حاجی ساڵحی ڕێک ئەو ئیدیۆمەی خۆشناوەتی شی دەکاتەوە، کە پێویستە لە گەرمای هاویناندا وەرزێر و جوتیار و کشتیاری کورد تێ بکۆشێت و قرچەی گەرما و خۆرەتاو و هەتاوی گەرمی هاوینان مێشکی بکوڵێنێت لە کاتی بەرهەمهێنان و کۆکردنەوەی دانەوێڵە و ڕسق و ڕۆژوو ئەگەر هاوینان هەوڵێ نەدات ئەوا لە زستانی ساردوتووش هیچ زەخیرەیەکی لە ماڵ نابێت تابیخەتە ناو مەنجەڵ و سەر ئاگر و ببێتە قووتی ڕۆژانەیان هەر بۆیە لە خۆشناوەتیدا وتراوە: هاوینان بکورێ مێشکۆکە، جستان دەکورێ مەنجەرۆکه. [1]
تێبینی: بکورێ: بکوڵێت
قەسەر، قەسەڵ: تەبارەی گەنم دوای دروێنەکردنی بەلاسکەکەی دەوترێت قەسەڵ.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 66