پیاوی خەپە و دەم بیورانی، لەبەری هەرێ تا ئەتوانی
لە ناوچەی #خۆشناوەتی#دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (پیاوی خەپە و دەم بیورانی، لەبەری هەرێ تا ئەتوانی)، ئەوە ڕواڵەتناسییە کە بە بۆچوونی هەندێ کەس ئەو پیاوانەی خەپەن واتە کووتیلە و کەمێک گۆشتن و قەڵەون و زمانیان درێژ و دەم چەقوڵانی و فیتنەگێڕ و سەربەگۆبەندن، لە خۆشناوەتیدا دەڵێن ئەگەر پیاوی لەو شێوەیەت بینی تا بۆت دەکرێت لێی دوور کەوە بۆیە وتویانە: پیاوی خەپە و دەم بیورانی، لەبەری هەرێ تا ئەتوانی. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 142