توێژینەوەیەکی تازەی پزیشکی ئاشکرای کردووە کە کەم نووستن هۆکارێکە بۆ زیادبوونی چەوری سک.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن دامەزراوەی پزیشکی ئەمریکی مایۆکلینک ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە ئەوانەی کە ڕۆژانە بۆ ماوەیەکی کەم دەخەون، ئەوا بەردەوام کێشیان بەرەو زیادبوون دەچێت.
لە توێژینەوەی دامەزراوە ئەمریکییەکە باس لەوە کراوە: سێیەکی ئەمریکییەکان گرنگی بە نووستن نادەن، ئەمەش وای کرد کێشەی ناجێگیری تەندرووستی ڕوو لەو کەسانە بکات و تاقیکردنەوەکانیش ئەوەیان سەلماندووە کە 11% ئەوانەی چەوری سکیان هەیە ئەوانەن کە کێشەی کەم دەخەون.
ئەم دامەزراوەیە دەشڵێت: پێویستە هۆشیاری زیاتر لەم بارەیەوە بدرێت، چونکە زیادبوونی چەوری سک زۆر نەخۆشی دیکەشی بەدواوە دێت لەوانە نەخۆشییەکانی دڵ. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 292
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!