ناونیشانی بابەت: هۆکارەکانی زیادبوونی شلەی ئەمنیۆن (ئاوی دەوری کۆرپەلە)
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
لە ماوەی دووگیانیدا کۆرپەلە لەناو تورەکەیەکی پڕ لە شلەدایە کە وەک پارێزەرێک بۆ کۆرپەلە کاردەکات و کۆرپەلە لە پەستانی دەورووبەر دەپارێزێت.
زیادبوونی شلەی ئەمۆنیۆن بریتییە لە کۆبوونەوەی ڕێژەیەکی نائاسایی شلەی ئەمنیۆن لە ناو ئەو تورەکەیەی دەوری کۆرپەلە دەدات کە 50-60٪ ی هیچ هۆکارێکی دیاریکراوی نییە، بەڵام ئەو ڕێژەیەی دەمێنێتەوە دەکرێ یەکێک لەم هۆکارانەی خوارەوە بێت لەوانە:-
- نەخۆشی شەکرە لە دایکەکەدا.
- ناتەواوی لە کۆئەندامی هەرس و میزەڕۆی کۆرپەلە.
- نەگونجانی خوێنی دایک و کۆرپەلە.
- بوونی کێشە لە وێڵاش (هاوڕێی منداڵ). [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 857
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!