ناونیشان: حکومەت!
نووسەر: #ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
ڕۆژی دەرچوون: #31-07-2023#
فیزیای کوانتەم و تیۆریای سترینگ نییە، شتەکە زۆر ئاسان و سادەیە حکومەتەکان دووجۆر زیاتر نین:
=KTML_Bold=حکومەتی خەڵک یان حکومەتی دیموکراتیک:=KTML_End=
ئەو جۆرە حکومەتانەن خۆیان بە موڵکی خەڵک دزانن، هەموو وزەیەکیان لەپێناو خەڵک و بەرژەوەندییەکانی ئەواندا بەخەرج دەدەن. لێرە حکومەت خزمەتکارەو تاک پیرۆزە، حکومەت کاری خۆی تەنیا لە درووستکردنی ڕێگاوبان و پرد و کارەبا و بەنداو و دابینکردنی پەروەردە و ئاوی پاک و تەندرووستی بێمەرج و پاراستنی ئابووری و ئەمنییەتی بۆ هاووڵاتییەکانی دەبینێتەوە، کەمتر خۆی لەبیرکردنەوەی کەسیی و پیرۆزییەکانی تاک هەڵدەقورتێنێت، باسی ئاڵا و نەتەوە و مەزڵومیەتی گەل و خوێنناکات، تەخوین و تەجسیس ناکات، ناسنامەی جاشێتی و باشێتی وەک چوکلێتی بەرات نابەخشێتەوە، تەنانەت خۆی لە قەرەی کاری دەوڵەتیش زۆر وەرنادات و دامەزراوە دەوڵەتییەکان بە مونافیس و ڕەقیبی خۆی دەزانێت. بەرژەوەندی گشتی سەنتەری بیرکردنەوەیەتی.
=KTML_Bold=حکومەتی تاکەکەس یان ئایدیۆلۆژیی:=KTML_End=
خەڵک بە موڵکی خۆی دەزانێت، نەک حکومەت و دەوڵەتەکە و پایەکانی، بگرە وزەی تاک بەتاکی خەڵکەکەش هەڵدەلوشێت و دیخاتە خزمەتی وەهم و ئایدۆلۆژیایەکی دیاریکراو تا پێی بگات. لێرە حکومەت پیرۆزە و تاک مەیتەر و خزمەتکار و هەرزان، کاری بە تەسککردنەوەی بیرکردنەوەی تاک هەیە بۆ ئەو وەهم و بیرکردنەوە و دین و سوڵتەیەی کە خۆی باوەڕی پێیەتی. کە پێشی دەڵێن ئاو و کارەبا و پەروەردە و تەندرووستیمان دەوێ، با خواردنی ئێکسپایەر داخڵ نەبێت، گەر پارێزگاری لەپاک ڕاگرتنی ناکەیت هەوا بە ئەنقەست و بە دەستی خۆت پیسی مەکە، مەعیشەتمان خراپە، کارگە و پارەی وڵات هەمووی ئاودیو دەکرێت، ئەوا لەسەرێکەوە وەک خائین و جاش لە کەڕەنای میدیا پترۆ دۆلار و مەرزۆ دۆلارەکەیەوە جاڕت بۆلێدەدات و پێت دەڵێت دیارە تۆ سووکایەتی بە شۆڕش و ڕوبارێک لەخوێنی شەهیدان دەکەیت، بە بێ ئەوەی زیپکەی کەسێکی خۆی لە شۆڕشدا تەقیبێت، لەسەرێکی دیکەوە هەندێ کەسی زمانپیسی بێ فیکر و ڕوئیای خۆڵەمێشی و بە حیساب بێلایەن و سەربەخۆییخوازت تێ بەردەدا بۆ ئەوەی ترس و دڵەڕاوکێ بڵاوبکەنەوە، شاوری جاشایەتی لێدەدەن، دەڵێن بڕوانە چواردەورمان چۆن بە دوژمن تەنراوە، بەغدای عروبە و ئانکارای فاشی و تارانی ڕافیزی لە کەمیندان بۆمان، شۆڕش بۆ ئەوە بوو تۆ بێیت داوای ئاو و کارەباو غاز بکەیت؟ هەشتا ساڵ خەباتمان بۆ قوتابخانەی منداڵی تۆ کرد؟ بە یەک وشە ئەم وەهم سەنتەری بیرکردنەوەیەتی. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 316
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!