لە شاری #کەلار# و بە بەشداری 53 یاریزان پاڵەوانێتی خێرایی شەتڕەنجی کەلار بەڕێوەچوو، لەو پاڵەوانێتییەدا و دوایی ئەنجامدانی نۆ گەڕ لە یارییەکانی، یاریزانانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە توانیان کۆنترۆڵی ئەنجامەکان بکەن.
سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەو پاڵەوانێتییە و بەشداری یاریزانانی پێشمەرگە (تەها جەلال) ڕاهێنەر لە تیمی شەتڕەنجی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە لێدوانێکی تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی: (یانەی پێشمەرگە هەمیشە ئامادەی پاڵەوانێتی و چالاکییە وەرزشییەکانی کوردستان و ئێراقی و دەرەوەیە و یاریزانانمان چ لەسەر ئاستی کوڕان یاخود کچان شێرانە و پێشمەرگە ئاسا بەشداری لە ململانێ بەهێزەکانی پاڵەوانێتییەکان دەکەن، ئەمە دووەم وەرزی لەسەر یەکە کە بەشداری لەو پاڵەوانێتییەدا دەکەین و خۆش بەختانەش ئەنجامەکان بۆ یاریزانانی پێشمەرگە یەکلادەبێتەوە کە لە پلەکانی یەکەم تا سێیەمی ڕیزبەندی مان بەدەست هێناوە. هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە (ئاریان عەلی) لە کۆی 9 خاڵ 8 خاڵی کۆکردووەتەوە و یەکەم بووە و (زۆزگ سەڵاح) یش بە 7، 5 خاڵ دووەمە و پلەی سێیەمیش بۆ (ڕەوەند حامید) ە بە هەمان ژمارەی خاڵەکانی زۆزگ.
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 399
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!