دوور لە پیشەکانیان، کوڕ و کچە پاڵەوانەکانی پێشمەرگە توانیان لەپاڵەوانێتی نیشانشکێنی یانەکانی کوردستان و ئێراق دا، جام و نازناوەکان بگەڕێنەوە شاری #سلێمانی# و یانەی پێشمەرگە.
لە پای ئەو سەرکەوتنە بەنرخانەشیان، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی #30-07-2023# و لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە (#حاکم مەحمود ئەحمەد موراد#) جێگری سەرۆکی یانە، پێشوازی لە دەستەی سەرپەرشیار و ڕاهێنەر و کوڕ و کچە پاڵەوانەکانی تیمی نیشانشکێنی یانەکەیان کرد.
لەو میوانداریەدا و سەرەتا جێگری سەرۆکی یانە پیرۆزبایی لە یاریزانەکانیان کرد، کە دوور لە پیشەکانیان ئەو دەستکەوت و ئەنجامانەیان هەبووە، هەر وەک سەرسامی خۆی پیشان دا، کە کۆمەڵێک لە کیژە پزیشکەکانی شاری سلێمانی و یاریزانانی یانەی پێشمەرگە دوور لە پیشەی خۆیان بوونەتە، سومبولی سەرکەوتن و ناوی پێشمەرگە و ئاڵای کوردستان بە شەکاوەی لەپاڵەوانێتییەکان بەرزدەکەنەوە، ڕایگەیاند کە یانەی پێشمەرگە دڵخۆشە بە بوونی ئەو کۆمەڵە پزیشک و ئەندازیار و ڕاوێژکار و پارێزەر و یاساییانەی کە بە شێوەیەکی دیکە خزمەت بە ناوی شاری سلێمانی کوردستان دەکەن.
هەروەها دووپاتی کردەوە کە یانەی پێشمەرگە هەمیشە خەم خۆر و دڵسۆزتان دەبێت و پاڵپشتیتان دەکات لە سەرجەم چالاکی و پاڵەوانێتییەکاندا.
لە کۆتایشدا خەڵاتی تایبەتیی یانەی پێشمەرگەی بەخشییە یاریزانانی تیمی نیشانشکێنی کە توانیان لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا سێ نازناو بگەڕێنەوە شاری سلێمانی و یانەی پێشمەرگە.
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 471
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!