یەکێتی تۆپی پێی ئێراق لە شاری بەغدا بە ئامادەبوونی عەدنان درجال سەرۆکی یەکێتییەکە و جێگری سەرۆک و ئەندامانی و نوێنەری یانەکانی خولی نایاب و پلە یەک کە ئەندامن لە دەستەی گشتی یەکێتییەکەی دا، وۆرک شۆپێکی تایبەتیی بە شێوەی ئۆنلاین لەگەڵ ڕابیتەی اللالیغای ئیسپانی و بە ئامادەبوونی خافیر تیباسی سەرۆکی ڕابیتەکە ئەنجام دا.
لەو وۆرک شۆپەدا کە حاکم #مەحمود ئەحمەد موراد#ی جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە ئامادەی بوو، عەدنان درجال باسێکی لە گرنگی ئەو کۆبوونەوەیە کردوو ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەنجام دانی خولی پیشەگەران گرنگی زۆری دەبێت بۆ برەودان و بەرەوپێشچوونی یاری تۆپی پێ لە وڵاتدا و وە دەبێت جگەلە خولی پێشکەوتوان گرنگی بە ئاستە تەمەنەییەکان بدرێت تا لەوێوە بگەینە ئاستی وڵاتانی دنیا و وڵاتمان لە ڕووی وەرزشەوە بەرەو پێش ببەین.
پاشان خافێر تیباس سوپاسی یەکێتی تۆپی پێی ئێراقی کرد کە دەیانەوێت گرنگی بە ژێر خانی وەرزشی خۆیان بدەن و بە گرنگی زانی نوێنەری یانەکانی خولەکانیان سەردانی وڵاتانی ئیسپانیا بکەن و ڕاستەوخۆ لەو خول و وۆرک شۆپانەدا بەشداری بکەن کە بەڕێوە دەچێت و ئاماژەی بەوەشکرد کە لە ماوەیەکی نزیکی داهاتوودا شاندێکی وەرزشییان سەردانی ئێراق دەکەن کە لە چەندین پسپۆڕ و کەسانی شارەزا پێک دێن ئەوەش بە مەبەستی هەمانگی و هاوکاری زیاتری ژێر خانی وەرزشی ئێراق و بە تایبەت یاری تۆپی پێ.
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 383
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!