#حکومەتى هەرێمى کوردستان# بەنیازە لە کۆبوونەوەى ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی #06-09-2023#، لە ئەنجوومەنى وەزیران بڕیار لەسەر پێشنیازى دابەشکردنى مووچەى مانگى تەمووز بدرێت.
ئەنجوومەنى وەزیرانى ئێراق بڕیاریداوە بە ناردنى بڕى یەک تریلیۆن و 500 ملیار دینار وەک سلفە بۆ دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. بە وتەى بەرپرسانى حکوومەتى هەرێم ئەو بڕە پارەیە بەشى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم ناکات، چونکە بۆ هەر مانگێک 500 ملیار دینار کوورتهێنانی دەبێت.
وا بڕیارە لە کۆبوونەوەى سبەى چوارشەممە، ڕێکەوتی 06-09-2023، بڕیار لەسەر وادەى دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران و مووچەخۆران بدرێت.
پێشنیاری ئەوە کراوە کە سلفەى دوو مانگى بەغدا واتە دوو 500 ملیار دینارەکەی بەغدا لێکبدرێت و بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموز سوودی لێوەربگیرێت.
لەگەڵ دابەشکردنى مووچەى مانگى تەموز، لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە، ئەوا بۆ مانگەکانى ئاب و ئەیلول حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێویستى بە یەک تریلیۆن و 500 ملیار دینارى دیکەیە، بەڵام بۆ مانگى ئاب بەهۆى مانەوەى 500 ملیار دینار لە سولفەى بەغدا و پارەى دوو مانگى داهاتى ناوخۆ و نا نەوتى هەرێم، کە بڕەکەى 300 ملیار دینارە بۆ هەرمانگێک دەتوانێت دەست بەدابەشکردنى مووچە بکات، بەڵام بۆ مانگى ئەیلول ناتوانرێت مووچە دابەش بکات. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 411
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!