یارییەکانی قۆناغی دووەمی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی پلە یەک بەردەوامی هەیە و بڕیارە لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی #02-09-2023# جەولەی دووەم لە قۆناغی دووەم بەڕێوە بچێت و تێیدا و لاوانی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لە شاری بەغدا و لەسەر یاریگەی ئەلولا و لە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارە دەبنە میوانی لاوانی یانەی مرور.
لاوانی پێشمەرگە لە ئێستادا 2023 پێشەنگی یانەکانی کۆمەڵەکەی گرتووە و بە جیاوازی 7 خاڵ لە پێش لاوانی یانەی دیالەیە، کە لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دێت، ئەمە و تیمەکەی یانەی پێشمەرگە گەیشتنی بە قۆناغی کۆتایی خولەکە یەکلاکردۆتەوە و دەیەوێت لەم وەرزە یەکێک بێت لە تیپە سەرکەوتووەکان و گەیشتنی بە ڕیزی یانە نایابەکانی ئێراق. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 251