سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی بۆ کۆچی دوایی خاتوو حەلیمە تەقیپوور، لێکۆڵەر و مێژوونووسی کوردی خوراسان بڵاو کردەوە.
#مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لە پرسەنامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە: بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو حەلیمە تەقیپوور، لێکۆڵەر و مێژوونووسی کوردی (#خوراسان#)م بیست، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و ئازیزانی، بەتایبەتی هاوژینە بەڕێزەکەی، نووسەر و لێکۆڵەری ناسراوی کورد مامۆستا کەلیموڵلا تەوەحوودی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: خوالێخۆشبوو خاتوو حەلیمە تەقیپوور و مامۆستا کەلیموڵلا، خزمەتێکی زۆریان بە کولتووری کوردی و بە تایبەتی پەرەپێدان و زیندووڕاگرتنی مێژوو و فەرهەنگی کوردی خوراسان کردووە. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 291
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!