لە مرغ کەتییە یەک سپی ڕەنگێ
بۆتە پاسەوان دەریای دوو ڕەنگێ
مرغ: مریشک (فەرهەنگی خاڵ) کەتییە: کەوتووە. مەبەستی مەتەڵەکە هێلکەی مریشکە، لە مرغ کەتییە یەک سپی ڕەنگێ، واتە: هێلکە ڕەنگی سپییە و لە مریشکەوە بەرهەمهاتووە، بۆتە پاسەوانی دەریای دوو ڕەنگ، واتە: ناو هێلکە زەردێنە و سپینەی تێدایە کە بە دەریای دوو ڕەنگ چووێنراوە. وەڵام (هێلکە) .[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 105