ناونیشانی پەرتووک: شاعیرەکان دڵستەمدیدەن
ناوی نووسەر: #داستان بەرزان عومەر#
دەزگای پەخش: نووسیار
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
ئەم هۆنراوەانەی لەم پەرتووکەدان ڕاستە لەسەر ئاستە گشتییەکانی شێوە و ناوەرۆک دەچنەوە سەر ئەو شێوەکارکردنەی من کە ساڵانێکە لە نووسینی هۆنراوەدا گرتوومەتەبەر و دەتوانین بڵێین: ئەو فۆڕمە لە نووسین بووەتە جۆرێک لە ناسنامەی هۆنراوەەکانم. بەڵام لێرەدا هەوڵدراوە کار لەسەر هێڵێکی تری هۆنراوەیی بکرێت جیاواز لە ئەزموونەکانی پێشوو، کە بارگاوییە بە هەناسەیەکی درامی و هەندێک ڕەگەزی هونەری گۆرانی و بەند و بەرهەمهێنانەوەی بڕێک لە پەند و ئیدیۆمە کوردییەکان لە سیاقێکی سەردەمیانە و بۆ بوونیادنانێکی بتەوی تێکستەکان. ئەم تێکستانەی لەم پەرتووکەدان ناکرێت وەک هۆنراوەێکی پەتی تەماشا بکرێن، ئەگەرچی سەرڕێژن لە زمان و دەربڕین و وێنا و مانای هۆنراوەیی، بەڵام لە خوێندنەوەیاندا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە نووسەری ئەم تێکستانە چۆن یارییە زمانی و درامییەکان درووست دەکات و بە چ زمانێکی ناباوی دیالۆگئامێز خەریکی لێدانە لە نەریتە وەستاوەکانی کۆمەڵگە و ژیانی ڕۆژانەی مرۆڤ و پرسە گرنگەکانی وەک خۆشەویستی و مرۆڤبوون دەخاتە بەردەم پرسیار و لە زۆر جێگای تێکستەکاندا بە زمانێکی تیژ و کاریگەر و ڕاستەخۆ ڕووبەڕووی زۆر لە پەیوەندییەکانی مرۆڤ لەم سەردەمەدا دەوەستێتەوە. [1]
Σημείωση: το αρχείο PDF για αυτό το βιβλίο δεν είναι διαθέσιμο, παρακαλώ βοηθήστε Kurdipedia για να πάρει αυτό το αρχείο! Αποστολή βιβλίο Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 174
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!